شوبات 17, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • داوای نوێنەری کوەیت لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران

نوێنەری هەمیشەیی کوەیت لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەو وڵاتە خوازیاری پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

«منصور العتیبی» ئەمڕۆ شەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، هیوای خواست؛ پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران پەرەبسێنێ و وتی: دوووڵات بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانە ناوچەییەکان دەبێ پەیوەندیی باڵاو قووڵیان پێکەوە هەبێ.

«منصور العتیبی» ، ئێرانی بەوڵاتێکی دراوسێ، موسڵمان و گەورە لەناوچەدا زانی و وتی: ئێران وکوەیت لەباری مێژوویی پەیوەندیی شیاویان بووەو دوو وڵات دەخوازن ئەو پەیوەندییە شیاوانە بەردەوام بکرێن.

نوێنەری هەمیشەیی کوەیت لەڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئێران و کوەیت نەک هەر دراوسێن بەڵکوو ئەو دوو وڵاتە ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، بزووتنەوە بێلایەنەکان و هەروەها گرووپی حەفتاو حەوتن و کوەیت، بواری جۆراوجۆری بۆ هاوکاریی نزیک لەگەڵ ئێراندا هەیە.

لێدوانەکانی «منصور العتیبی» لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە بەرپرسانی ئەمریکی هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچە، بە "ناجێگر" پێشان بدەن.

هەرلەو چوارچێوەدا، ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنی بنیات نانەوەی ئێراق کە ئەم بەینە لە کوەیت بەڕێوە چوو، هەوڵی دا، پێش بگرێ بە هاوکاریی ئێراق لەگەڵ ئێراندا.

سەرپەیڤ