فڕوکەی ATR ی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئاسمان بە شەست موسافیرەوە کەوتە خوارێ
شوبات 18, 2018 12:34 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس باسی کەوتنە خواری فڕۆکەی ATR ی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئاسمانی کرد بە شەست موسافیرەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری پەرلەمانیی هەواڵدەریی فارس، عەلائەدین برووجێردی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ بەیانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە نێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی : فڕۆکەی ATR ی بەشگەی فڕۆکەوانی ئاسمان بە شەست موسافیر و شەش ستاف بەیانی ئەمڕۆ لە ڕادار چووەتە دەر .
ناوبراو وتیشی : بەپێی قسەی شایەتحاڵان ، فڕۆکەکە کەوتوەتە خوارێ .