ئێران و عێراق تەبایی نامەی سەربازییان ئیمزا کرد
شوبات 18, 2018 21:00 Asia/Tehran
جێگری وەزیری بەرەڤانی ئێران لەگەڵ سکرتێری گشتی وەزارەتی بەرگری عێراق دیدار و تەبایی نامەی ئیمزا کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێرانەوە لە ئەلغەد پرێس، " حۆجەتۆڵڵا قۆرەیشی" ، جێگری وەزیری بەرگری ئێران و وەڤدی هاوڕێ ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ سکرتێری گشتی وەزارەتی بەرگری عێراق دیدار و دوو لایەن لە بارەی مەسەلەکانی سەربازی و بەرگری دوو وڵات باس و ڕاوێژیان کرد . هەر وەها دوو لایەن لەم دیدارە بۆ پێکهێنانی لیژنەکانی پەراوێز لەم پێوەندییە دا ڕێککەوتن.
وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە ژوئیەی ٢٠١٧ یش یادداشتی تەبایی هاوکاری بەرگری، سەربازی لە بواری پەرەی هاوکاری لە خەبات دژی ترۆریسم و دەمارگرژی، ئاسایشی سنوورەکان و پشتیوانییەکانی فێرکاری، لۆجێستیکی ، تەکنیکی و سەربازی ئیمزا کردبوو .