سەرەخۆشیی کاربەدەستانی وڵاتان بە دوای گیان لەدەستدانی مسافیرانی فڕۆکە ئێرانیەکە
" ئانتۆنیۆ گوترێش " سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە پەیامێک دا گیان لەدەستدانی ژمارێک لە هاوڵاتیانی ئێرانیی لە رووداوی داکەوتنی فڕۆکەی گەشتی تاران - یاسوج ی لە گەل و حکومەتی ئێران سەرەخۆشی کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا پەیامی سەرەخۆشیی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، لە رێگەی ستیفان دوجارێک وتەبێژی ناوبراو خوێندرایەوە .
سەرۆکی تورکیاش بە ناردنی پەیامێک بۆ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران،گیان لە دەست دانی ژمارێک لە ئێرانیانی لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئێرانی لە گەل و حکومەتی ئێران سەرەخۆشی کرد .
رەجەب تەییب ئەردۆغان شەوی رابردوو لە پەیامی سەرەخۆشیەکەی دا هەروەها ئامادەیی تورکیای بۆ گەیاندنی هەرچەشنە یارمەتیەک لە قۆناغی هەڵمەتی گەڕاندا راگەیاند .
لە هەمان کاتدا ژەنەڕاڵ قەمەر جاوید باجوا فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی پاکستانیش گیان لە دەستدانی ژمارێک لە ئێرانیانی بە هۆی داکەوتنی فڕۆکەی مسافیرھەڵگری ئێرانی لە گەل و حکومەتی ئێران سەرەخۆشی کرد .
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری کوێتیش لە پەیامێکدا بۆ حەسەن روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامی ئێران داخ و مخابنی خۆی لەم ڕووداوە تاڵە دەربڕی .
مەرزوق عەلی ئەلغانم سەرۆکی پەرلەمانی کوێتیش لەپەیامێکدا بۆ عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ، گیان لەدەستدانی ژمارێک لە هاوڵاتانی ئێرانی لە کارەساتی بەربوونەوەی فڕۆکەی مەدەنی سەرەخۆشی کرد .
«گئورگی مارگولاشویلی» Georgian Margvelashvili و «گئورگی کویریکاشویلی»Giorgi Kvirikashviliسەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی گورجستان شەوی رابردوو لە پەیامێکدا گیان لە دەستدانی ژمارێک لە ئێرانیانیان بە دوای رووداوی داکەوتنی فڕۆکەی مسافیریی لە گەل و حکومەتی ئێران سەرەخۆَشی کرد .
وانگ یی "وەزیری دەرەوەی چینیش لە پەیامێکدا بۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم کارەساتەی سەرەخۆشی کرد .
پێشتریش ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان پەیامی سەرەخۆشی ناردبوو.
فڕۆکەیەکی ئەی ئار تی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئاسمان رۆژی یەکشەممە دوای هەستان لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران و فڕین بەرەو یاسووج لە باشووری رۆژاوای ئێران لە ناوچەی دێناکوە ی شاری سەمیرۆم لەسەر شاشەی رادار بزر بوو و کەوتە خوار و ھەرهەموو 66 سەرنشینەکەی گیانیان لەدسەت دا .