شوبات 19, 2018 14:28 Asia/Tehran
  • سەرتیپ سەلامی : کاربەدەستانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی ، ئەکتەرانێکی گاڵتەجاڕن

جێنشینی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە کاردانەوە بە شانۆی پڕۆپاگەندەیی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخ گوتی : کاربەدەستانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی بوونەتە ئەکتەرانێکی گاڵتەجاڕ .

بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی رۆژی یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ئاسایشیی مونیخ ، لەتە ئاسنێکی لە ژێر تریبوونەوە دەرهێنا و ئیدعای کرد ئەمە پارچەی فڕۆکەی بێسەرنشینی ئێرانیە کە دەی شوبات چووەتە نێو سنوری ئاسمانیی ئەوان .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، سەردار سەرتیپ سەلامی جێنشینی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رۆژی دوشەممە وتیشی : ئیسراییلیەکان ئیدعا دەکەن فڕۆکە بێسەرنشینە  ئێرانیەکە ، بەڵام ئەم بانگەشەیە چ ڕاست بێ و چ درۆ ، دەبێ بڵێین ئەمە یەکەمین و دوایین فڕۆکەی بێسەرنشینی بەرەی موقاومە نابێ و لە بەرامبەر پێکرانی ئەم فڕۆکەیەدا ، فڕۆکەی جەنگیی ئیسراییلی داکەوتووە .

سەرتیپ سەلامی بە ئاماژە بە لێدوانی ئەمریکیەکان لە بارەی ئێرانی بوونی موشەکەکانی یەمەن وتی : ئەوان دەڵێن لاشەی ئەو موشەکەی نیشانیان داوە ئێرانیە و ئێران راشکاوانە رەتی دەکاتەوە بەڵام پرسیار ئەوەیە کە سیستمە دژە موشەکەکانی تاد و پەتریۆتی ئەمریکایی کە لە دەستی عەرەبستاندان ، چیان کردووە کە نەیانتوانیوە بەریان دەنەوە ؟

نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان دیسامبری 2017 بە ئامادەبوون لە بەامبەر هەندێ ئاسنەواڵە کە بانگەشەی دەکرد لاشەی موشەکە ئێرانیەکانە ، شانۆیەکی پڕۆپاگەندەیی نوێی لە دژی ئێران جێبەجێ کرد .

سەرتیپ سەلامی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بۆ بەرگری لە خۆی پێویستی بە هیچ هێزێک نیە وتی : ئەمە ئەنجامی  هونەری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیە کە توانی کۆمەڵگە بەڕێوەبەرایەتی و هاوکێشە ئاسایشیەکان بەرزەفت بکات .

سەرپەیڤ