شوبات 19, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • بەشارئەسەد سەرەخۆشیکرد

سەرۆک کۆماری سووریا لە پەیامێکدا بۆ حەسەن ڕٶحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، گیان بەخت کردنی کۆمه لیک لە ئێرانیەکانی لەرووداوی کەوتنە خواری فروکه ی مۆسافیر هەڵگر سەرەخۆشی کرد.

فڕۆکەیەکی ئای تی ئار سەر بە کۆمپانیای فڕۆکە وانی ئاسمان ڕۆژی یەکشەممە دوای فڕین لە فڕگەی مێهرئابادی تاران بەرەو یاسوج لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لە ناوچەی " دنا کوە" ی سەمیروم کەوتە خوار وهەموو شەست وشەش سەرنشینەکەی گیانی خۆیانیان لەدەس دا. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ دوشەمەی ئیرنا ، لەپەیامی سەرەخۆشی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دا هاتووە: پێوەندی برایانەی ئێران وسووریا، نەتەوەکانی دوو وڵاتی لە کارەساتی نالەبارو هێواکانی خۆیاندا شەریک کردووەو ئەزمون وتەجربەی مێژوویی دوو نەتەوە سەلماندویەتی کە دەتوانین ئەم کارەساتە دلهەژێنانە وەپشت سەر بنین ودرێژە بدەین بە هەوڵ بۆ بەدی هاتنی داهاتوویەک کە هێوایان پی یە. سەرۆک کۆماری سووریا بۆ قوربانیانی کارەساتەکە مەغفرەت وڕەحمەت وبۆ بەجێ ماوان سەبری داوا کرد.

سەرپەیڤ