جەهانگیری : ئێران هەتا کاتی هاتنەدی ئامانجەکانی خۆی پێبەندی بەرجام دەمێنێتەوە
جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بە ڕەسمی ناسینی مافی ناڤۆکی، درێژەی چالاکی ناڤۆکی ئاشتیانە و هەڵوەشێندرانی بایکۆتەکانی بە ئامانجی بەرجام زانی و وتی : ئێران هەتا هاتنە دی ئامانجەکانی پێبەندی بەرجام دەمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیسحاق جەهانگیری حەوتەمی فڤرییە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینەنشال تایمز، کە دەقەکەی ڕۆژی دووشەممە بڵاو کراوەتەوە ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئێران هیچکات یەکەم وڵات نابێ کە لەبەرجام دەکشێتەوە وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا کاتێک کە بەرجام بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ئامانجەکانی بەرەو پێش بڕوات داکۆکی دەکات .
ئیسحاق جەهانگیری بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئابووریی ئێران لە ڕیزی بیست ئابووری یەکەمی دونیایە ، وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئەو کاتەی دەستی ڕابگات بە دەستهاتەکانی بەرجام بە تایبەت لە بواری ئابووری ،لەبەرجام ناکشێتەوە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەریی ساڵی 2016 جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێبەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵێنی دەکات.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەمووکات بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام ، بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕێککەوتنێکی پڕمەترسی زانیوە و داوای تێک دانی کردووە بەڵام جیهانی نەیاری ئەم هەوڵە دوژمنکارانەیەی سەرۆکی ئەمریکایە.