لەناوچوونی داعش، دوابەدوای هاوپشتیی خەڵکی سوریا و ئێراق
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێران، یەکێتیی خەڵکی ئەم وڵاتە و سووریای بە هۆی لەناوچوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکە زانی .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسا، شێخ همام حەموودی ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنی شێخ ئەحمەد بەدرەدین حەسوون موفتی باڵای سوریا لە بەغدا ، وێڕای پێداگری کردن لە سەر هەوڵ و بەرەگار بوونەوەی موسوڵمانان لەگەڵ گەڵاڵەکانی وەیشوومی ڕ ژێمی زایۆنیستی وتی : هاوپشتی و یەکێتیی خەڵکی سوریا و ئێراق هۆی دەسڕاگەیشتن بەسەرکەوتنی سەرنج ڕاکێش لەبەرامبەر تیرۆریزم بووە .
شێخ هەمام حەموودی بە ئاماژەدان بە وەبەر پەلامار کەوتنی موسوڵمامنان لەلایەن تیرۆریستان لە هەر ناوچەیەک لە جیهان وتیشی : یەکێتی باشترین بژاردەیە بۆ لەناوچوونی تۆکمەوتەواوی تیرۆریزم.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق هەروەها داوای هەوڵدانی جیهانی کرد بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خیان و دەسڕاگەیشتن بە ئاسایش و سەقام لە سوریا و وتیشی : سەرنخوون بوونی فڕۆکەی جەنگیی ڕژێمی زایۆنیستی لەلایەن سوپای سوریا، میراتێک لە دەستهاتەکانی گەلی ئەم وڵاتە لە بەشی بەرگری دایە .
شێخ ئەحمەد بەدرەدین حەسوون ، موفتی ئەعزەمی سوریاش بە ئاماژەدان بە بێ توانایی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان هۆز و ئەتنە جۆربەجۆرەکانی سوریا و ئێراق وتی : توانایی ئەم دوو وڵاتە لە ڕاستی دا هێزی ئومەتی عەرەبی و ئیسلامییە .
موفتی ئەعزەمی سوریا هەروەها سەرکەوتنی گەلی ئێراق لە بەرامبەر تاقمی تیرۆریستی داعشی پیرۆزبای کرد و وتی : گەلی ئێراق لە سای جێگەوپلەی باشی ئەم وڵاتە دەتوانن لە گرفت و کێشەکان تێپەڕن.