خۆشرو: بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش نابێ بەپێی زانیاریی هەڵە یان جێگومان بێت
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ وەک دوایین چارە و سەرباری شایەتحاڵان پەسەند بکرێن و سەپاندنیان نابێ بە پێی زانیاری هەڵە یان جێ گومان بێت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، غوڵامعەلی خوشروو، ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری ئاشتی، هێمنی نێودەوڵەتی و چارەسەری ئاشتیانەی ناکۆکییەکان، وتیشی : ئەو بایکۆتانەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لەبەر دزەی سیاسی هەندێ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بێت نایاسایی و ناشەرعییە.
خوشروو وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش کاتی پەسەند کردنی بایکۆتەکان نابێ لە دەسەڵات و شیاوەتییەکانی لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و یان یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لابدات .
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنە گرتن لە بایکۆتی یەک لایەنە، وەها هەوڵێکی لەباری ئەخلاقییەوە بە هەڵە و پاساهەڵنەگر زانی کە یاساکانی نێونەتەوەیی بەرەوڕووی کێشە کردوە و مافی گەشەی وڵاتان و یاساوڕێسای مافی مرۆڤی بنپێکردووە.
خوشروو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هۆی پەژارەیە کە وەها هەوڵێکی نایاسایی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە دەستپێکراوە، وتی : وادیارە ئەم دەوڵەتە بە سەپاندنی بایکۆت عادەتی کردووە و بایکۆت وەک ئامرازی سیاسەتی دەرەوەیی بۆ پێ وشوێن گرتنی بەرژەوەندییەکانی دێنێتە ئەزمار .
غولامعەلی خوشروو لە درێژەی بەرجام دا وەک نموونەیەکی سەرکەوتووی وتووێژەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان، ناساندن و زیاد کردن، بەرجام نموونەیەک لە دیپلۆماسی سەبوورانە بووە کە دەتوانێ ببێتە سەرچەشنێک بۆ وتووێزە سەرکەوتووەکان .
خوشرو هەروەها جێبەجێ کردنی نیازپاکانەی خاڵەکانی ڕێککەوتنی بە بنەمای بنەڕەتیی مافە نێودەوڵەتییەکان زانی و وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو قۆناخەکانی وتووێژی بەرجام و لە قۆناخی جێبەجێ کردنی نیازپاکی خۆیان نیشان داوە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016ەوە جێبەجێ کراوە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەمووکات بە پێچەوانەی هەڵوێستی ل ایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕێککەوتنێکی پڕمەترسی زانیوە و داوای تێکدانی کردووە بەڵام جیهان نەیاری ئەم هەوڵەی سەرۆکی ئەمریکایە.