دیداری سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر لەگەڵ هەنجوومەنی ڕامیاری کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستانی ئێراق
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی پارتی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد .
" مۆرتەزا عەبادی" و ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستانی عێراق،ڕۆژی سێ شەممە لەم دیدارە لە بارەی پێوەندیی دوو لایانە و مەسەلەکانی ڕۆژی عێراق و ناوچەکە ، باس و ڕاویژیان کردووە .
سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستانی عێراق هەر وەها لە سەر بتەو بوونەوەی پێوەندییەکانی تاران -هەولێر و هەوڵدان لە چوار چێوەی بەردنە پێشەوەی ئەو جەختیان کرد .
لەم دیدارە ڕێزیان گرتووە لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارە سەری مەسەلە وگرفتەکانی هەولێر- بەغدا لە چوار چێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق. دوو لایەن هەروەها هیواداریان دەربڕیوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق پرۆسەیەکی سەرکەوتوو و بوار خۆشکەری ڕزگاری عێراق لە گرفتەکانی ئێستای بێت . هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ١٢ مای ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت .