ڕۆحانی: بەرپەرچی هەڵس وکەوتی توندو تیژ و سووکایەتیی بە پۆلیس دە دەینەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، وتی: هەڵس وکەوتی تووندو تیژانە و سووکایەتیی بە پۆلیس کە پارێزەری تەکوزی و ئاسایشی کۆمەڵگەیە ، بە هیچ جۆر قەبووڵ ناکەین .
" حەسەن رۆحانی" ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەت ، وێڕای ڕێزگرتن لە هەموو بێرو ڕاو قەبووڵکردنیی جۆر بە جۆری هزری و فەرهەنگی، رەفتارە تووند وتیژانەکان لە لایەن هەر گرووپێکی بە تووندی شەرمەزار کرد .
سەرۆک کۆماری ئێران ، دەزگە بەرپرسەکانی فەرمانبەری ڕاگەییشتن بە، بە هێز کردنەوەی تەکوزی و سەروەری نیشتمانی و زۆرتر بوونەوەی یەکێتی و هاوڕەوتی کرد ، هاوکات لەگەڵ لێکدانەوەی ڕیشەکانی تەشک گرتنی ئەم چەشنە ڕووداوانە .
"عەبدۆڕەزا رەحمانی فەزلی" وەزیری نێو خۆی ئێرانیس لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەوڵەت وتی: هەڵسو کەوتی هاوڕێ لەگەڵ دان بە خۆدا گرتنی هێزی ئینتزامی ئێران دژی ئاژاوە گێران بە مانای خەمساردی ناوەندە ئاسایشییەکانی بەرامبەر بەوان نییە . وەزیری نێو خۆی ئێران جەختیکرد : لەگەڵ کەسانێک کە تێکدەری ئاسایشن بە بڕشتانە هەڵس و کەوت دەکەین و هیچ وتووێژێک لەگەڵ ئاژاوە گێران ناکرێت .
ئەو ،کۆمەڵگەی دەروێشەکانی ئێرانی وەک کۆمەڵگەیەکی مەنتقی وەسف کرد و وتی: هەڵە و یاساشکینی ژمارێکی کەم ، لەم کۆمەڵەگەیە، نابێ پاڵبدەین بە سەرجەم کۆمەڵگەی دەروێشەکان .
لە هەڵمەتی شەوی سێ شەممەی هێزی ئاسایشی و ئینتزامیی بۆ سەقامگیر کردنی ئارامش و ئاسایش لە شەقامی پاسدارانی تاران، سێی فەرمانبەری ئینتزامی ئێران و دوو بەسیجی شەهید بوون .
لەم ئۆپەراسیۆنە نزیک ٣٠ کەس لە فەرمانبەران و ژمارێک لە ئاژاوە گێرانیش بریندار بوون .
کردەوەی دڕندانەی تێکدەرانی تەکوزی گشتی بووەتە هۆی زەبر کەوتن لە ترۆمبیەکان لە شەقامی پاسدارانی تاران دا . ئاژاوە گێران و تێکدەرانی تەکوزی ،خۆیان بە دەروێشی گۆنابادی ناو لێدەبەن .