شوبات 21, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • پێداگری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیسپانیا لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لە بواری گەشتیاری، ژینگە، وزە، تەکنۆلۆژیی پێشکەوتوو، گەیاندن و گواشتنەوە پێداگرییان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران، محەممەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی ئالفونسو داستیس  وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە تاران بە ئاماژەدان بە مێژووی درێژخایەنی هاوکارییەکانی دوو وڵات ، پەرەی پێوەندییەکان لە هەموو بوارەکانی بە پێویست زانی  . 

ئالفونسو داستیسیش لەم  دیدارەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ئامادەبوونی لە ئێران  وتی : یەکەم جارە سەردانی ئێران دەکات.

داستیس بە پێداگری لەسەر جێبەجێ کرانی بەرجام  وتیشی : ئیسپانیا  وەک ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپا پێبەندی بەرجامە.

وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسپانیا  هەروەها لەم چاوپێکەوتنەدا  یادداشتی لێک گەیینی هاوکاری بۆ پەرەی وتووێزەکانی سیاسی  و دوولایەنەیان مۆر کرد  . 

وەزیری دەرەوەی  ئیسپانیا  شەوی چوارشەممە بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ  کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران.

سەرپەیڤ