شوبات 22, 2018 10:33 Asia/Tehran
  •  جێنشینی فەرماندەری فەیلەقی قۆدسی سپا: لۆژیک ، باڵاترین دەستەڵاتی ئێرانە

جێنشینی فەرماندەری فەیلەقی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ وەکوو دەستەڵاتێکی ھەڵکەوتە لە جیهان دا ناسراوەو لۆژیک باڵاترین دەستەڵات و تیژ ترین چەکی ئێرانە.

 بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا، سەردار" ئیسماعیل قائانی" شەوی پێنج شەممە لە پارێزگای مازەندەران، باکووری ئێران، بە باسکردنی ئەم بابەتە کە لۆژیکی ئێران  ئەمرۆ چۆکی داداوە بە ئیستیکباری جیهانی ، بە ڕاشکاوی وتی: جیهانی ئەمرۆ بەم باوەرە گەییشتووە کە ئەمریکا بۆ لۆژیک  و و وتوویژ نابێ و هەموو خەڵکی جیهان شایەت بوون کە ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە گوێرەی بەلێنی خۆی هەنگاوی هەڵنەگرتووە .

 جێنشینی فەرماندەری فەیلەقی قۆدسی سپا، هەر وەها وتی: ئێران بۆ بەرگری لە خۆی لەمەڕ بەرهەمهێنانی  چەک و دەستەڵاتی مووشەکی  لە هیچ وڵاتێک ماوە ناخوازێت و ئەگەر کەسانێک گەرەکیان بێت بە زمانی نالۆژیکانە قسە بکەن ، بەبڕشتانە وڵامیان ئەداتەوە .

 سەردار ئیسماعیل قائانی، ئیستیکباری جیهانیی بە هەڵەخەلەتێنەری خەڵک و لاگری درۆینەی دیمۆکراسی لە جیهان دا زانی و و تیشی: ئیستیکباری جیهانی لە وڵاتانی ناوچە وەکوو عەرەبستان پشتگری دەکات کە هیچ هەڵبژاردنێکی تیادا بەڕێوە ناچێت.

 ئەوئاماژەی کردە  ئاورنەدانەوەی  کەسانێک کە بانگەشەی دیمۆکراسی  دەکەن  لەحەنای پێشنیاری ئێران سەبارەت بە دیاریکردنی چارەنووسی فەلەستینیەکان بە دەست خۆیان و گەڵاڵەی " هەر فەلەستینییەک و دەنگێک" و وتیشی: لاگرانی بەڕواڵەت دیمۆکراسی لە جیهان بە هەموو خەڵکی جیهان سەلماندیان کە دروشمەکانی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤیان هاوڕەوت لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان و بۆ فریودانی خەڵکە .