تەرمی شەهیدانی ئاسایش ئەسپاردە کران
تەرمی پاکی ٣ شەهیدی هێزی ئینتزامی و بەسیجییەکي گيان به خت كردوو کە چەند شەو لەمەو بەر بۆ دامەزراندنی تەکوزی و ئاسایش لە گەڕەکی پاسدارانی تاران دوا بە دوای کردەیەکی ڕمۆزنانە شەهید بوون، ئەمرۆ بەیانی ئەسپاردە کران .
لە ئۆپەراسیۆنیی شەوی (١٩ فێڤرییە) ـی هێزە کانی ئاسایشت و ئینتزامیی ئێران بۆ دامەزراندنی هیوری و ئاسایش لە شەقامی پاسدارانی تاران، سێ فەرمانبەری هێزی ئینتزامی و دوو بەسیجی شەهید کران. لەم ئۆپەراسیۆنەدا نزیک ٣٠ کەس لە فەرمانبەران و ژمارێک لە ئاژاوە گێرانیش بریندار بوون.
سەردار سەرتیپ "محەممەد ئەشتەری" ، فەرماندەری هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنج شەممە لە ڕێو ڕەسمی ئەسپاردە کردنی شەهیدانی هێزی ئینتزامی لە تاران، وتی: هەڵسو کەوتی بەبڕشتانە دەکرێت لەگەڵ ئاژاوە گێران و کەسانێک کە لە پەلاماری شەقامی پاسدارانی تاران دا بوونەتە هۆی شەهادەتی سێ کەس لە فەرمانبەرانی هێزی ئینتزامی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ، فەرماندەری هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بە هەماهەنگیی لەگەل دەزگەی دادەڤانی ، خێرا بە دۆسییەکە ڕاگەییشتوون و هەڵسو کەوتی بەبڕشتانە دەکرێت لەگەڵ هۆکارانی شەهدی بوونی فەرمانبەرانی هێزی ئینتزامی .
فەرماندەری هێزی ئینتزامیی ئێران ، وتی: هێزی ئینتزامی بەرامبەر کەسانێک کە هەرەشە لە ئاسایشی خەڵک دەکەن ، ڕادەوەستن و بەرامبەر ئاژاوە گێران بەهەموو تواناوە لە ئاسایشی ئێران و خەڵک بەرەڤانی دەکەن .