بروجێردی: کەڵک وەرگرتن لە توانایی پێشاژۆی ناڤۆکی پێویستە
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی سۆرای ئیسلامی ئێران کەڵک وەرگرتن لە توانایی پێشبەرانەی ناڤۆکی بە پێ ویست زانی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " عەلائەدین بروجێردی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە دەستپێکرانیی چاڵاکیی ئێران لە گۆڕەپانی پێشبەرانی ناڤۆکی دا وتی: دەستپێکرانیی چالاکیەکانی ئێران لەم گۆڕەپانە کردەوەیەکە لە رەوتی کەڵک وەرگرتن لە بارستای ئۆقیانووسەکان و سووتەمەنییەکە بۆ ژێر دەریاییەکان.
بروجێردی بەڕاشکاوی وتی: بە سەرنج لە بارستای دەریایی ئێران لە ئاستی جیهان و ئەم بابەتە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرنگترین وڵاتانی پڕ هامووچوو لە گۆڕەپانیی نێو دەوڵەتی دەریاکان بووە، پیویستە لە توانایی پێشبەرانی ناڤۆکی کەڵک باش وەربگرن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتیشی پێشبەرە ناڤۆکییەکان لە ڕیزی مەسەلەگەلێک دانییە کە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لێ ئاگادار نەبێت و فەرمانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جێبەجێبوونەوەی پرۆژەی پێشبەرانی ناڤۆکی نەکەوتۆتە بەر ڕەخنە وگازندەی هیچ ناوەندیکی نێو دەوڵەتی .
پێشبەرچەشنیک بزوێنەری ماتۆرە کە بەستراوە بە شۆینی کەڵک وەرگرتن و یان سووتەمەنیەک کە کەڵکی لێوەردەگرن ، لە یەک جیای دەکەنەوە لە تەشکی گرووپی جیا جیا.
پێشبەرانی ناڤۆکی ، لە سووتەمەنی ناڤۆکی پێتێندراو کەڵک وەردەگرن کە ئەمرۆ لە نێوان سەرئاوییەکانیی، سەربازی و ناسەربازی دەریایی وڵاتانی پێشکەوتوو بریتی لە نەوت هەڵگرەکان و گەمییەکانی ئۆقیانووس پێوی بازەرگانیی دەبیندرێت .
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، ١٣ دیسەمبەر ی ٢٠١٦ دوا بە دوای کەمتەرخەمی، خەمساردی و بنپێکردنەوەی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە لە نامەیەک بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران فەرمانی دا هاوڕەوت لەگەڵ پەرەی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکی و لە چوار چێوەی ئەرکە نێو دەوڵەتییەکان ، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە هاوکاریی ناوەندەکانی زانستی و تویژینەوە بەرنامە و پلانی پێویست بۆ گەڵالە ڕێژی و سازکردنی پێشبەری ناڤۆکی لە ڕەوتی کەڵک وەرگرتن لە دەڤەری گەیاندن و گواستنەوەی دەریایی دەستپێبکەن .