خوشڕوو : کێشەی یەمەن بە بوردمان چارەسەر ناکرێت
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە کێشەی یەمەن لە ڕێگای سەربازی و بوردمانەوە چارەسەر ناکرێت وتیشی بە بڕوای کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانڕێ ڕەوتێکی سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن دەس پێی بکرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا غولامعەلی خوشڕوو دوای پەسەن کرانی بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ڕووسیا سەبارەت بە یەمەن بە وتنی ئەوەی کە بانگەشەکانی دووپاتکراوە و نومایشەکانی گاڵتەجاڕ بە مەبەستی دوژمنایەتی کردن لە گەڵ ئێران یارمەتی بە دەسدرێژکاران بۆ سەر یەمەنە وەبیریشی هێنایەوە سێ ساڵ شەڕی کاولکار و بوردمانی بێ وچان یەمەنی ڕووبەڕووی کارەساتێکی مڕوویی کردوەتەوە . ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەمە بۆ لێکدانەوەی بەرنووسەکانی دوو بڕیارنامە دژی یەمەن کوبوونەوەی پێکهێنا . بەرنووسی بڕیارنامەی یەکەم بە پێشنیاری بریتانیا و بە مەبەستی گوشار هێنان بۆ دژی ئێران بە دوای بانگەشەکانی ناردنی چەکەمەنی بۆ یەمەن بوو کە لە لایەن ڕووسیاوە ڤێتو کرا . بەرنووسی بڕیارنامەی دووهەم بە پێشنیاری ڕووسیا بەڵام تەنیا بۆ درێژکرانەوەی بایکوتەکانی چەکەمەنی ی ەمەن تا فێڤریەی 2019 بوو کە بە دەنگی ئەرێنی هەموو ئەندامانی هەمیشەیی و نا هەمیشەیی پەسەن کرا . بریتانیا بەرنووسی ئەو بڕیارنامەیەی بە یارمەتی ئەمریکا و فەڕانسا داڕشتبوو. عەرەبستان بە لاگری ئیمارات ئەمریکا بریتانیا و فەڕانسا لە مارسی 2015وە دەستی داوەتە دەسدرێژکاری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەماروەکانی زەوینی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە کردوە . شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی . هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بەردەوام بانگەشە دەکات ئێران چەک و مووشەک ڕادەستی هێزە جەماوەریەکان دەکات و بەو کارە بە ڕواڵەت لەمپەر دەخاتە بەردەم ڕێگای چاەسەر کرانی قەیرانی یەمەن . کاربەدەستانی یەمەنی بە جاران بانگەشەیان کرووە کە هێزی بەرگری ئەرتەشی ئەو وڵاتە بە تەواوی خۆجێییە و سەرەڕای گەمارۆی هەمە لایەنەی ی ەمەن لە لایەن ڕژیمی سەعوودیەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژخەیرکە پەرە دەستێنێ ڕژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا بە هۆِ خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیەوە بگەنە ئامانجەکانی خۆیان لەو وڵاتە .