وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمشەو دێ بۆ تاران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ژان ئیڤۆ لۆدێریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمشە بەمەبەستی وتووێژ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی دێت بۆ تاران .
بەهرام قاسمی ، وتیشی: وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ تاران لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆمار و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار دەکات و سەبارەت بە پرسەکانی دوولایەنە، ناوچەیی و نێونەتەوەیی وتووێژ دەکات .
بەرلەمەش باڵوێزخانەی فەرەنسا لە تاران لە ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند : ژان ئیڤۆ لۆدێریان لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی پیشانگەی لۆور لە تاران کە لە پێنجەم هەتا هەشتەمی مانگی مارس لە مۆزخانەی نەتەوەیی ئێران بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەکات .
میدیاکانی فەرەنساییش گڕینگترین پرس و فەرمانی کاری سەفەری وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ تارانیان دەستەبەر کردنی پێشەکی سەفەری ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ تاران ڕاگەیاند.