رۆحانی: ئاوەسان لە ئێران یەک ڕەقەمییە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، وتی: هەڵاوسانی یەک ڕەقەمی لە ئێران دوای ٢٦ ساڵ هاتە دی و بانکی ناوەندی ئێران دەبێ درێژە بەم ڕیگایە بدات .
"حەسەن رۆحانی" رۆژی یەکشەممە لە پەنجاوحەوتەمین کۆگەی گشتی بانکی ناوەندی ئێران لە تاران دا وتی: سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەت و بانکی ناوەندی ئێران لە چوار سالی رابردوو سیاسەتێکی سەرکەوتووانە لەسەر بنەمای شاندەرە ئابوورییەکان دا بووە .
سەرۆک کۆماری ئێران ، بەباسکردنیی ئەمەی ئێران لە دووساڵی ڕابردوو هەڵاوسانی یەک ڕەقمی بووە ، بەڕاشکاوی وتی: هۆکاری پاوەجێی ئابووری بۆ داهاتووی ئابووری ئێران ، متمانەی خەڵک بە کۆنترۆڵی هەڵاوسانە.
ڕۆحانی بە باسکردنی ئەم بابەتە کە ئێران وڵاتێکی خاوەنی توانایی فراوانە، وتیسی: ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ پلەی یەکەمی گەشەی ئابووری لە ئاست جیهان دابووە کە ئەم گەشەیە ئەنجامیی راوەستانی گەلی ئێران ، هەڵکشانی هەناردەی نەوت، چاڵاکی دیپلۆماتەکان و وەبەر هێنەرە ئێرانییەکان بووە .
ڕۆحانی بە ئاماژە بە هەڵکشانی هەناردەی نەوتی ئێران لە درێژەی چوار ساڵی رابردوو لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژ دا بۆ پتر لە دوو ملوێن بەرمیل ، وتیشی: پەیوەندییەبانکییەکانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان باشتر بۆتەوە و دەوڵەتی ئێران بەبڕە لەمەڕ درێژە دانیی .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە پێوەندییە نیودەوڵەتییەکانی بانکە ئێرانییەکان و وتیشی: متمانەی بانکە جیهانیەکان بە بانکە ئێرانییەکان ئەنجامیی سەرمایە و تەراز نامەی شەفافە. سەرۆکی هیزی بەڕێوە بەرایەتی ئێران وتیشی: بە گوێرەی ڕاپۆرتی شەش مانگەی ناوەندی ئاماری ئێران ، گەشەی ئابووری ئێران بە بێ نەوت لە سەدا شەش بووە .