ئادار 05, 2018 17:56 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زەریف لە کەوتنە بن کارتێکەریی زەخت وگوشاری بەرپرسانی ئوروپایی لەلایەن ئەمریکاوە

وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی گرت لە بڕێک ڕەفتار و لێدوانی بەرپرسانی ئوروپایی لە جێ بەجێ کردنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) و هەروەها کەوتنەبن کارتێکەریی زەخت وگوشاری ئەمریکییەکان.

محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لەتاران، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەک ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەو بەگوێرەی دە ڕاپۆری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێستا بووەتە دەسکایەتی نامەنتقی و سیاسی کاریی ئەمریکییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئوروپا وێڕای جێ بەجێ کردنی بەتەواوەتی بەڵێنییەکانی، ئەمریکا بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بخاتەژێر گوشار و ڕێگەنەدا ئەمریکا سەرباری پەیمان شکێنییەکان، داوا نامەنتقی و نامافەوانییەکان بێنێتە ئاراوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە هەوڵ وپێشنیارەکانی ئێران بۆ چارەسەریی قەیرانە ناوچەییەکان و وتی: ئەگەر ئوروپا بەڕاست لەهەوڵی کۆتایی هێنان بەکارەساتە مرۆییەکان لەناوچەدایە، دەتوانێ لەوبارەوە لەوتووێژ لەگەڵ ئێران کەڵک وەربگرێ بەڵام ئەگەر ئامانج، و یان ڕازی کردنی ئەمریکایە، ئێران خۆ لەوکایە هەڵناقورتێنێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: توانای مووشەکیی ئێران بەدەرە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و تەنانەت بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و پێی داگرت: ئەمریکاو وڵاتانی دیکە کە ناوچەیان بەفرۆشتنی چەکەمەنی کردووەتە هەماری باروت دەبێ ئەو کردانە بوەستێنن.

زەریف وتی: توانای سەربازیی ئێران بۆ بەرەڤانی لە وڵات و پێشگرتن بەهەڕەشەکان بووەو ئێران بۆ بەرگریی لە شارومەندەکانی پشت ئەستوورە بەتوانای پێشگرانەی خۆی.

ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسەش لەو دیدارەدا وتی: وڵاتەکەی ، هەنگاوی کردەیی جۆراوجۆر و بەرفراوانی هەڵگرتووە بۆ جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە بۆ وێنە، سەرمایەنانەوە لە پیشەسازییەکانی ئۆتۆمبیل و وزەی ئێران و دروست کردنی ئیعتباری تایبەت بۆ هاوکاریی بازرگانی و سەرمایەنانەوە لە پرۆژە هاوبەشەکان لە ئێرانە.

لۆدریان هەروەها بەئاماژە بە ئیرادەی فەڕانسە بۆ درێژەدان بەپەیوەندیی پتەو ودۆستانە لەگەڵ ئێران، وتی: ئوروپا بەتایبەت فەڕانسە بەدەربەست و هۆگری جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە سەرباری زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ