زەریف : کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی ناوچە ئامادەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی سیاسی ئێستا لە ناوچە، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە ، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تازەترین تویتەکانی ، لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانەی پرسەکانی ئێستای ناوچە پێداگری کرد و وتیشی ئەم کارە پێویستی بە شەریکی جیددی بۆ هاوکاری هەیە.
زەریف لە تویتەکانی دا نووسی: ئێران لە هەمان سەرەتاوە بۆ سوریا و یەمەن ڕێگەچارەی سیاسی پێشنیار کرد و هەمووکات ئامادەیی ئەوەی هەیە بۆ ئاشتی لە ناوچە هەوڵ بدات .
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : ئەمریکا و ئەورووپا دەبێ لە جیاتی وەژێر پرسیار خستنی مووشەکەکانی ئێران، پڕکردنی ناوچە لە چەکەمەنی کە نرخەکەی دەگاتە سەدان میلیار دولار، بوەستێنێ.
زەریف وتیشی ک ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان مووشەکی ئێرانی قەدەغە نەکردووە ، وێڕای ئەوەی بۆ پێشگرتن لە دووپات بوونەوەی ڕەنج و کوێرەوەی خەڵکی ئێران وەک سەردەمێک کە سەدامی دیکتاتۆری ڕووخاوی ئێراق بە داکۆکی ڕۆژاواییەکان، ئێرانی خستبووە بەر مووشەکەکانی ، بردنەسەری ئاستی توانایی بەرگرییانە پێویستە .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە نێو تویتەکەی دا نووسی : لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی دووشەمەی لەگەڵ وەزیری دەەروەی فەرەنسا ڕایگەیاندووە: یەکێتیی ئەورووپا لەجیاتی هەوڵدان بۆ ڕازی ڕاگرتنی ئەمریکا لە دووپات کردنەوەی داواکارییە کانی ، دەبێ ئەم وڵاتە ناچار بکات بە پێبەند بوونی بە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتە بەرجام.