ئادار 07, 2018 08:14 Asia/Tehran
  • زەریف: هیچکات داگیر کرانی سەرزەوی کەسانی تر دەوامیی نەبووە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سێشەممە لە کاردانەوە بە قسە دژە ئێرانییەکانیی ئەمدواییەی "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی جەختیکرد هیچکات داگیرکرانی سەرزەوی کەسانی تر دەوامێکی نەبووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،م "محەممەد جەواد زەریف" لە تویتەری دا بەڕاشکاوی وتی بە پێچەوانەی بانگەشەی نەتانیاهۆ ، ڕاستی ئەمەیە کە داگیر رکانی نایاسایی سەرچاوەی زۆربەی گیرو گرفتەکانی ناوچەکەیە.

 سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕۆژی سێ شەممە لە "لیژنەی کاروباری گشتی ئەمریکا- ئیسرائیل" (ئایپەک) بانگەشەی کرد، کۆماری ئیسلامی ئێران هەرەشەیەکە دژی ناوچەکە.

"نەتانیاهۆ" هەروەها لە "دۆناڵدترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆی بریارەکەی بۆ ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قۆدسی داگیر کراوی سیاسەتەکانی دژە ئێرانیی زانیوەو ڕێزی لێگرتووە .

 " هیتر نۆئێرت" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆمعە ٢٣ فیڤرییە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ١٤ مانگی مای ٢٠١٨ باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تێلئەبیب ڕادوگوێزرێتەوە بۆ قدۆس.

 ئەم رۆژە لەگەڵ حەفتادەمین ساڵوەگەڕی دامەزرێندرانیی رژیمی ساختەی زایۆنیستی هاوکاتە کە فەلەستینییەکان لەو وەکوو ڕۆژی " نگریس" ناو دەبەن .

سەرپەیڤ