ئادار 07, 2018 14:26 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی: ئێرانی ئافرێنەری پاوەجێی، بۆ هێچکەس جێی مەترسی نییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، توانایی بەرگری ئێرانی پێشپیگرانە و بۆ ئاشتی، لە پێناو هێزمەندی سەقام و پاوەجێی و ئاسایشی ناوچ ەزانی و وتی: هیچکەس نابێ نیگەرانی چەک ، مووشەک و یان هیزمەندی توانایی بەرەڤانی ئێران بێت.

 "حەسەن رۆحانی" رۆژی جوار سەممە لە کۆری دەوڵەت، بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە دەستەڵاتی ئابووری ، فەرهەنگی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بەتایبەت دەستەڵاتی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی کەسانی تر نییە وتیشی: ئیران دەستەڵاتی سەربازی خۆی بۆ پەلامار بۆ سەر وڵاتیکی تر بەهێز ناکات ، بەڵکوو دەستەڵاتی بەرگری ئێران پێشپیگرانەو و بۆ بەرەڤانیی لە وڵاتە .

 سەرۆک کۆماری ئێران ، ئاماژەشی کردە  جم و جوولی ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە بارەی پەرەدان بە ترساندن لە ئێران و وتیشی: ئێران بە دوای مەزنایەتی بووە و هیچکات بیری لە زۆر بێژی و دەستدرێژیی بۆ سەرکەسانی تر نەکردۆتەوە .

 ڕۆحانی ، بەڕاشکاوی وتی: مێژوویش نیشان ئەدات ، گەلی ئێران هیچکات زۆڵمی لەگەلێکی تر نەکردووە ، سەرزەمینی کەسی تری داگیر نەکردووە و دراوسێیەکانیی بۆمباران نەکردووە، بەڵکوو ئاوارەی وڵاتانی تریشی وەک میوان قەبووڵکردووە .  سەرۆکی هیزی بەڕێوە بەرایەتی ئێران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە ئێران بۆ هیچ کەسێک جێی مەترسی نییە ، وتیشی:  ئێران بۆ سەر جەم ناوچەکە، هۆکاری پاوەجێی و ئاسایشە و لە مافەکانی خۆی بەرەڤانی دەکات .  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەر وەها بە ئاماژە بە تاوانکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە دا وتی: ئەوانەی لەماوەی ٧٠ ساڵی رابردوو لە ناوچە، ئاژاوە، شەڕ ووێرانی یان بەدیهێناوە و هەر رۆژ بەدوای کۆکوژی خەڵکی بوون و سەبرا و شەتیلایان دروست کرد بوو، ئیتر ناتوانن باس لە مەترسی ئێران بکەن .

سەرپەیڤ