ئادار 12, 2018 10:21 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشیی باڵوێزی ئێران لە ئانکارا لە بەر گیان سپاردنی شارومەندانی تورکیا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئانکارا گیان سپاردنی کۆمەڵێک لە شارومەندانی تورکیای لەبەر داکەوتنی فڕۆکەیەکی ئەم وڵاتە لە خاکی ئێران سەرەخۆشیی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،موحەممەد ئیبراھیم تاھیریان فەرد، وێڕای ھاودەردی  دەربڕین لە گەڵ کەس و کاری گیان لە دەست داوانی کارەساتی داکەوتنی فڕۆکەکەی تورکیا لە گردوپەڕی (شاری کورد)ی ئێران کە بووە ھۆی مردنی کۆمەڵێک لە شارومەندانی تورکیا ڕایگەیاند: چەندین گروپی فریاکەوتن دەستبەجێ چوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو سەرباری کەشی نالەباری ئەو شوێنە خەریکی گەڕان و پێداویستیی فریاگوزارانەن.

ھەر لەم بوارەدا ڕەزا تاھیری جێگری بەشی فریاکەوتنی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری وتی: ھەتا ئێستا ھەشت تەرم لەو ١١ تەرمەی سەرنشینەکانی فڕۆکە داکەوتووەکەی تورکیا دۆزراونەتەوە.

یاریدەری سیاسی و ئاسایشتیی پارێزگاری چوارمەحاڵ و بەختیاری لە ڕۆژئاوای ئێرانیش باسی دۆزرانەوەی سندوقی ڕەشی فڕۆکە داکەوتووەکەی تورکیای کردووە. جەعفەر مەردانی وتوویەتی: فەرمانی گوێزرانەوەی سندوقی ڕەشی ئەو فڕۆکەیە بۆ ئەنجام گرتنی دابە یاساییەکان دەرکراوە.

فڕۆکەیەکی تورکیایی لە چەشنی جێتی خۆکەسیی کە لە شارجەی ئیماراتەوە بەرەو ئەستەموڵ لە فڕین دابوو دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە دەوربەری (شاری کورد) لە پارێزگەی چوارمەحاڵ و بەختیاری کەوتە خوارەوە و  ھەر یانزە سەرنشینەکەی گیانیان سپارد.

سەرپەیڤ