ئادار 12, 2018 16:04 Asia/Tehran
  • ئامولیی لاریجانی: راپۆری مافی مرۆڤی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدژ ئێران، بێ بەڵگەو درۆیە

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران وتی: بیروڕای گشتیی جیهان، ڕەفتاری دووفاقیی دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی مافی مرۆڤ قەبووڵ ناکا.

ئایەتوڵڵا سادق ئامولیی لاریجانی ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆڕی بەرپرسانی باڵای دادەوانی، بەئاماژە بە ڕاپۆری مافی مرۆیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی ئێران، وتی: بەداخەوە ئەو ڕاپۆرەش وەک ڕاپۆرەکانی پێشوو و بڕێک بەیاننامەی دیکە، کۆمەڵە بانگەشەی دژبە شۆڕش لەلایەن مونافقین لەدەرەوەی ئێرانەوە بوو کە لەزمان سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بیسترا.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢٨ی فێڤرییە لەئاراستەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕاپۆرێکدا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی ئەوەی وا ناوی نا پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانی دەربڕی.

سەرۆکی دەزگەی داد بەئاماژە بەوەی کە پلەوپێگەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بانتر لەوەیە کە بخوازێ ببێتە بڵیندگۆی ئەو ڕەوت و لایەنانە، وتی: گشت ئەوبابەتانەی لەژێرناوی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، یاساوڕێسا نادادگەرانەکان لەباری جنسیەتی(زایەندی) و ژمارێک ئێعدام ، دەدرێتەپاڵ ئێران لەسەر بنەمای ئیدیعاو ڕاپۆرگەلی تەواو نابەڵگەمەند و سەتاسەت درۆیە.

ئامولیی لاریجانی هەروەها وتی: ئێران لەکاتێکدا تۆمەتبار دەکرێ بە کردەی دژ بە مافی مرۆیی کە عەرەبستانی سەعوودی بەدۆڵارە نەوتییەکانی کە پێشکەشی وڵاتانی زاڵێتی خوازی وەک، ئەمریکا وئینگلیزی کردووە، و پێڕستێک لە کردەی دژە مافی مرۆیی لەئاست وئەندازەی تاوانی جەنگی لە کارنامەی خۆیدا هەیە، هیچ تۆمەتێکی لەسەر ساخ ناکرێتەوە.

سەرپەیڤ