ئادار 12, 2018 18:00 Asia/Tehran
  • پێزانینی یاریدەری باڵوێزی تورکیا لەتاران لە هێزە فریاگوزارییەکانی ئێران

یاریدەری باڵوێزی تورکیا لە ئێران، ڕێزی گرت لە هەوڵی خێڕاو بەجێ و ڕێی هێزە فریاگوزارییەکانی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، باشووری ڕۆژاوای ئێران، لە ڕووداوی کەوتنەخواری فڕۆکەی تورکی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، مورات مەهاجر ئۆغڵوو یاریدەری باڵوێزی تورکیا لە تاران ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ ئیقباڵ عەبباسی پارێزگاری چوارمەحاڵ و بەختیاری ، بەڕێوەبەرایەتی قەیران وهەوڵدان و کۆششی هێزە فریاگوزارەکانی ئەو پارێزگایە لە بەرەوڕووبوونەوەی ڕووداوی کەوتنە خواری فڕۆکەی تورکیا، بەشیاو لێکدایەوە.

پارێزگاری چوارمەحاڵ وبەختیاریش لەو چاوپێکەوتنەدا ، ڕاپۆرێکی لەڕەوتی ئۆپراسیۆنی فریاکەوتن و ڕزگارکردن لەڕووداوی کەوتنەخواری فڕۆکەی تورکی خستەڕوو.

فڕۆکەیەکی تورکیا لەجۆری جێتی تاکەکەسی کە لە شارجەی ئیمارات بەرەو ئەستەمووڵ بەڕێوەبوو، سەرلەبەیانی رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) لەدەورووبەری شەهری کورد لەپارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاریی ئێران کەوتە خوار و یانزە سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست دا.

سەرپەیڤ