چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پاکستان
ئادار 13, 2018 14:08 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پاکستان دیداریان کرد وسەبارەت بە پرسەکانی ئاسایشی و پاراستنی سنوورەکان و بەڕێوەبەرایەتی گرفتەکانی سنووری وتووێژیان کرد.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ناسر خان جنجوعە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پاکستان ڕۆژی سێ شەممە لەسەر پەرەی هاوکاری ئاسایشی سنووری و بازرگانی نێوان دوو وڵات پێداگرییان کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی سی کەسەی سیاسی - ئابووری سەردانی ئیسلام ئابادی کرد .
زەربف ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوەیی ، وەزیری دەرەوە و وەزیری ناوخۆی پاکستان دیداری کرد و لە کۆبوونەوەی بازرگانیی ئێران و پاکستان و ڕێ وڕەسمی حەفتادەمین ساڵوەگەڕی پێوەندیی ئێران وپاکستان ، وتاری دا .