ئادار 14, 2018 20:18 Asia/Tehran
  • زەریف: راستییەکان، گەورەترین دوژمنی فریواندنی خەڵک و پۆپۆلیسمە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : گاڵتەجاڕانەیە کە ڕاستییەکان گەورەترین دوژمنی فریواندنی خەڵک و پۆپۆلیسمن.

وەزیری دەرەوەی  ئێران  ڕۆژی چوارشەممە ، ڕەخنەی گرت لە ڕەوشێکی کە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە دژی ئێران و تۆمەتبارکردنی تاران بە بێ سەقامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سازیان کردووە.

محەممەد جەواد زەریف  لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی  : ئەمریکا نیوەیەک لە هەناردەی چەکی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەنێرێ.

وەزیری دەرەوەی  ئێران وتیشی : زۆربەی ئەم چەکانە لە دەستی سەرکردەکانی بێ ئەزموون و ماجەراجویە کە تووشی تاوانکاری جەنگی بوونە.

زەریف وتیشی:  بەم حاڵە ئیدیعای دەکرێت کە ئێران هۆی بێ سەقامییە.

دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لەنێو کۆڕی مارینزەکانی ئەمریکی لە ئەیالەتی کالیفورنیا  ئیدیعای کرد بوو  ئێران لە پشتی هەموو گرفتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دایە.