ئادار 16, 2018 07:35 Asia/Tehran
  • ئێراقچی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی دانوستانی سەر لە نوێی لەسەر ناکرێتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی ڕامیاریی شەوی هەینی لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گۆڕینی چەند بڕگەیەکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پێداگری کرد کە ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە بەهیچ لەونێک سەرلەنوێ دانوستان و وتووێژی لەسەر ناکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید عەباد عەراقچی" کە بە مەبەستی بەشداری لە یازدەهەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەردانی ڤییەنی کردووە وتیشی؛ لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هیچ لەونێ هیچ ڕێگایەک لە ئارادا نییە بۆ ڕێککەوتنێکی تۆکمەکەر، پەیوەست کردن و یان دەستەواژەی لەو چەشنە کە ئەم ڕۆژانە باسی دەکرێ.

یازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەمڕۆ (هەینی) لە شاری ڤییەنای پێتەختی ئۆتریش بەڕێوە دەچێ.

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی سیاسی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی دان پێدانانی ١٠ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەجێ هێناوە، داوای لە  هەموو لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتنە نیودەوڵەتییە کرد کە هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان بە تۆکمە و تەواوی بەجێ بێنن.

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی سیاسی بە ئاماژە بەوەی کە هەڵویستی ژمارێک لە لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی زۆر لە هەڵوێستەکانی ئێران نزیکە و هەڵوێستی ژمارێکی دیکەیش باس لە بنپێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە دەکات، وتی: باسی یازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە سەر مەسەلەی نەهێشتنی بایکۆتەکان چڕ دەکاتەوە.

عەراقچی وتی: لێژنەی ئێرانی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینیشدا ئەو بەش و بابەتانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بە ئاشکرا بنپێ دەکرێن لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەش دەخاتە بەر باس.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی ٥+١ ( بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ گەیشتۆتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردوەوام لە جێبەجی کردنی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەدا بەڵێنشکێنی دەکات.

 

سەرپەیڤ