ئادار 17, 2018 15:35 Asia/Tehran
  • باڵوێزی فەلەستین لە تاران: ترەمپ توانای گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی نییە

باڵوێزی فەلەستین لە تاران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بەرپرسانی داهاتووی واشنگتۆن هەربەوجۆرەی کە سەرۆکان و کاربەدەستانی پێشوویان نەگەیشتوونەتە چ ئەنجامێک ناتوانن باڵوێزخانەی ئەمریکا بگوێزنەوە قودس و رژیمی ساختەی ئیسرائیل دەبێ لەبەین بچێ.

سەلاحەدین زواوی ئەمڕۆ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس، وتی: کاتێک کە ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاند، ئەو رژیمە ساختەیە دەبێ لەناوببردرێ، ئەو کارە دەبێ بکرێ.

باڵوێزی فەلەستین لەتاران، بەئاماژە بەوەی کە پایتەختی فەلەستین، قودسی پیرۆزەو رژیمی زایۆنیستی هیچ مافێکی لەو شارە نییە، وتی: پرسی قودس، پرسێکی دینی و مێژووییەو بابەتی ڕزگارکرانی فەلەستین جیددییەو بەگوێرەی وتەکانی ئیمام خومەینی(ڕە) ، سەربەخۆیی بێ ئازادکرانی فەلەستین ، بێ سوودە.

سەلاحەدین زواوی وتی: ئیمام خومەینی(ڕە) چل ساڵ لەمەوبەر کە ژماری شارۆچکە زایۆنییەکان دە شارۆچکە بوون هەتا بەمڕۆ کە گەیشتووەتە نزیک ٢٠٠ شارۆچکە، لەهەلومەرجەکە تێگەیشتووەو بەم هۆیەوە، دەبێ ئەو شارۆچکانەو رژیمی زایۆنیستی لەبەین بچێ.

سەرپەیڤ