ئادار 17, 2018 18:09 Asia/Tehran
  • سەرتیپ ڕەزایی: سنورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێمنەو دزەیان ناکرێتێ

فەرماندەی سنوورڤانیی هێزی پۆلیسی ئێران وتی: سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی دزەیان ناکرێتێ و سەرباری پیلان و دهۆی کۆتایی پێ نەهاتووی دوژمنان، هیچ نیگەرانییەک نییە لەبارەی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی ئێران.

سەرتیپ قاسم ڕەزایی فەرماندەی سنوورڤانیی هێزی پۆلیسی ئێران ئەمڕۆ شەمە لە ئەردەبیل(باکووری رۆژاوای ئێران) وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەباری سەربازی و بەرەڤانییەوە، قەڵایەکی پتەوەو دزەی ناکرێتێ و هیچ دەسەڵاتێک ناوێرێ دزەی تێدا بکات.

سەرتیپ ڕەزایی بەئاماژە بەوەی کە سنوورەکانی ئێران، هێمنترین سنوورەکانی جیهانە، وتی: ئاسایشی سنوورەکانی ئێران لەکاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی دراوسێ، دۆخێکی شڵەژاویان هەیەو هەموو رۆژێک بەرەوڕووی قەیران و بشێوین.

فەرماندەی سنوورڤانیی هێزی پۆلیسی ئێران پێی داگرت: بە لەبەرچاوگرتنی هەبوونی ئاسایشی تۆکمەو پتانسێلە شیاوە ئابوورییەکان لە ئێران، هەلی لەباری وەبەرهێنان و کارئافرێنی لەگشت ناوچە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕەخساوە.

سەرتیپ ڕەزایی لەبارەی هاتووچۆی شەوانەو ڕۆژانە لەسەر سنوورەکانی ئێرانیش وتی: هاتووچۆی شەوانە و ڕۆژانە لەبڕێک لەسنوورەکانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ ڕێککەوتنی لەسەر کراوەو بەستێنی پێویستیشی بۆ خۆشکراوە.