ئادار 18, 2018 08:15 Asia/Tehran
  • لاریجانی: مەسەلەی مووشەکی دانوستانی لە سەر ناکرێ

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: وڵاتانی ئەورووپایی نابێ مەسەلەی مووشەکیی ئێران لەگەڵ مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بە یەکێک بزانن و دەبێ هەوڵ بدەن بەڵێنەکانی خۆیان و ئەمریکا بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە بەجێ بێت.

"عەلی لاریجانی" ڕۆژی شەممە لە دیداری "یوسف بن عەلەوی" وەزیری دەرەوەی عومان لە تاران، بە ئاماژە بەوەی کە مەسەلەی مووشەکیی ئێران بۆتە هۆی نیگەرانیی ژمارێک لە وڵاتان راشکاوانە رایگەیاند: ئێران لە ٣٠ ساڵ لەمەوبەرەوە  خاوەنی تەکنۆلۆژیای مووشەکییە و ئەوە مەسەلەیەکی تازە نییە و خاڵی دیکەش ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا بەرەو کامە وڵات یەک مووشەکی تەقاندووە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئێران پێبەند بووە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی  و ئەو بەڵێنمەندییەش تا ئەو کاتە بڕ دەکات کە لایەنەکانی دیکەیش پێبەند بن بە بەڵێنەکانیان.

"عەلی لاریجانی" هەروەها ڕاشیگەیاند: دەوری عومان و سوڵتان قابوس لە ناوچە تا بووە هەر بەسوود و بنیاتنەر بووە و لە نێوان ئێران و عوماندا هەمیشە پێوەندییەکی دۆستانە و گەرم و گوڕ لە ئاردا بووە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: باروودۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە ئاڵۆزە و وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی دیکە دەبێ لەو مەسەلە ئاگادار بن.

"یوسف بن عەلەوی" وەزیری دەرەوەی عومانیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: ژمارێک لە وڵاتان لە سیاسەتی بەرەڤانی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەترسن بەڵام هیچ هۆکارێک بۆ ئەم ترسە لە ئارادا نییە، لەبەر ئەوەی کە لەم ڕەوشە قەیراناوییە بە سەر ناوچەکەدا زاڵە، ئێران مافی ئەوەی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەسەڵاتی سەربازی هەبێ.

وەزیری دەرەوەی عومان هەروەها وتی: بوارێکی شیاو بۆ پەرەسەندنی هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان ئێران و عومان لە ئارادا نییە و دەبێ ئاستی ئەم پێوەندییانە هەر وەک پێوەندیی سیاسیی بەرز ببێتەوە.

سەرپەیڤ