ئادار 18, 2018 16:12 Asia/Tehran
  • بیروڕاگۆڕینەوەی کاربەدەستانی ئێران و ڕووسیا لە ئاستانە

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و نوێنەری تایبەتی سەرۆک کوماری ڕووسیا لە کاروباری ڕووسیا لە پەراوێزی دانیشتنی سەرەتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕەوتی ئاستانە دیدار و وتووێژیان کرد

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   هەواڵدەری فارس  حسین جابری ئەنساری  یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی   ئێران  لە کاروباری تایبەتی  سیاسی  ئەمڕۆ  پێنجشەمە لە پەراوێزی  دانیشتنی  سەرەتایی  کۆّبوونەوەی  وەزیرانی  ڕەوتی  ئاستانە  لە گەڵ ئیلکساندر لاورنتیف   نوێنەری   تایبەتی   سەرۆک کوماری  ڕووسیا  لە کاروباری سووریا دیدار و سەبارەت بە  دوایین ڕووداوەکانی  سووریا بیروڕایان گۆڕیەوە .دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی  سێ وڵاتی  گەرەنتیدەری  ڕەوتی ئاستانە بڕیارە    سبەینێ هەینی   لە ئاستانەی  پێتەختی  کازاخستان  بەڕێوە بچێت .  موحەمەد جەواد زەریف   وەزیری دەرەوەی   ئێران  کە  ئەمڕۆ بۆ بەشداری لە دانیشتنی  چوارقۆڵی وەزیرانی دەرەوەی  ئێران تورکیا  کۆماری ئازەربایجان و گورجستان  سەردانی  باکوی  کرد بوو  دوای  بەشداری  لە و دانیشتنە   بەرەو   ئاستانەی  پێتەختی کازاخستان  کەوتە ڕێ    تا  لە دانیشتنە  سێ قۆڵیەکەی  سبەینێ  ئامادە بێت .

سەرپەیڤ