ئادار 18, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕوسیا لە ئێران: پێویستییەک بە پێداچوونەوە بە سەر بەرجام نییە

باڵوێزی ڕوسیا لە ئێران وتی، هیچ پێویستییەک بە پێداچوونەوە بە سەر ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێران و پینج کۆیەک نییە.

" لوان جاگاریان" باڵوێزی روسیا لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم  لە بارەی چوونە دەری ئەگەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) بەڕاشکاوی وتی: بەرجام ڕێککەوتننامەیەکی نێو دەوڵەتییە و هەر وڵاتێک  وابیر دەکات بە چوونە دەر لەم ڕێککەوتننە قازانجی دەستدەکەوێت ، بەڕاستی لە هەڵە دایە .

 باڵوێزی روسیا لە تاران لە بارەی بەرنامەی مووشەکی ئێران وتی: ئەم پرسە هیچ پێوەندیی بە بەرجامەوە نییە و ئەگەر وڵاتە ڕۆژئاواییەکان گەرەکیانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی مەسەلە ناوچەییەکان وتووێژ بکەن دەبێ، بە بێ هەرەشە و ئۆلتیماتۆم و لە بارودۆخی بەرامبەردا پێکەوە وتووێژ بکەن.

جاگاریان لە بارەی چەواشەکاری ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بارەی هەڵبژرادنەکانی ڕوسیا یش وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە لایەکەوە  بێ ئاراستە کردنیی هیچ بەڵگەیەک ڕوسیا تۆمەتبار بە خۆوەردان لە کارو باری نێو خۆی خۆیان دەکەن و لەلایەکی دیکەوە لە کارو باری نێو خۆی ڕوسیا و وڵاتانی دیکە بە شێوەی ئاشکرا خۆیان وەرئەدەن .

جاگاریان لە بارەی هەرە شەی فەرەنسا و ئەمریکا بۆ پەلامار دژی سوریا و کاردانەوەی ڕوسیا لەم  بارەوە وتی: مۆسکۆ بە وشداری دان بە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان، ڕایگەیاندووە سیستێمەکانی دژە مووشەکی ڕوسیا لە سوریا چالاکە و فەرەنسا و ئەمریکا بە شێوەی تۆکمەو تەواو لەم پرسە تێدەگەن .

 

سەرپەیڤ