ئادار 19, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی بە بۆنەی سەرکەوتنی پوتین لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێک دا سەرکەوتنی لێبڕاوانەی ڤلادیمیر پوتینی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا پیرۆز کرد.

لێژنەی ناوەندیی ھەڵبژاردنی ڕووسیا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھەتاکو ئێستا لەسەدا نەوەدو نۆ پۆیینت ھەشتاوسێی دەنگەکان ژوێردزاون، ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین توانیویەتی لەسەدا حەفتاوشەش پویینت شەشی دەنگەکان بەدەست بێنێ.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لەم پەیامەی دا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە، ویست و ئامادەیی ئێرانی بۆ پتەوکردنەوەی ھەرچی زیاتری ھاوکارییە بەربڵاوەکان لەگەڵ ڕووسیا لە بواری دووقۆڵی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەوە ڕاگەیاند.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دڵنیایی دەربڕی کە، لە خولی تازەی سەرۆکایەتیی پوتین دا پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەلامەتی، سەرکەوتن، بەختەوەریی و سەربەرزیی بۆ دەوڵەت و جەماوەری ڕووسیا بە ئاوات خواست.

 

سەرپەیڤ