ئادار 20, 2018 07:54 Asia/Tehran
  • گرێدرانی گرێبەستی کۆمپانیای ئێرانی

ئەندامێکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای ئێرانیی تەفتان ڕایگەیاندکە ئەو کۆمپانیایە گرێبەستێکی بۆ کڕینی١٠٠فڕۆکەی ئانتۆنۆف بەبڕی سێ ملیارد دۆلار مۆر کردووە.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی تەفتان ئەیر کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی لە ڕۆژهەڵاتی ئیرانە کە بەمەبەستی گەشەپێدانی ئابووری وهەروەها کولتوریی ناوچەی ئازادی چابەهار و پارێزگای سیستان وبەلووچستان دامەزراوە.

ئەبولفەزل حەقیقی دوێنێ دووشەممە لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆندا وتی: پاش ساڵ و نیوێک دانوستان، ئەو گرێبەستە فێڤرییەی٢٠١٨ لەنێوان کۆمپانیای تەفتان و کۆمپانیای چێکەری ئەنتۆنۆفی ئۆکراین گرێدرا هەتا لەماوەی شەش ساڵدا سەت فڕۆکەی ئەنتۆنۆڤ پەیوەستی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران بکرێ.

ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای ئێرانیی تەفتان لەبارەی سەرچاوە دراڤییەکان بۆ دابین کردنی تێچووی ئەو گرێبەستە، وتی: بەشێک لە کۆمپانیای تەفتان و بڕێکی دیکە بەشێوەی فەینانس لەگەڵ کۆنسرسیۆمێک پێکهاتوو لە؛ ئیتالیا، ئۆکراین و ڕووسیا کە لەحاڵی دانوستان داین، دابین دەکرێت، هەتا سەرەنجام لە ماوەی٢٠ساڵدا بڕەپارە وبودجەی گرێبەستەکە بدرێ.

ئەبولفەزل حەقیقی وتیشی: ئەو فڕۆکە پێشکەوتەو مۆدێرنە خاوەن ١٠٢ کورسی، دوو ماتۆڕی بەکارهێنی سووتەمەنی کەم و شیاو بەگوێرەی ئاووهەوای ئێرانەو بۆ ڕێگا کورتەکانی ئێران بەکاردەهێنرێ.