ئادار 20, 2018 10:51 Asia/Tehran
  • ٢٩ی ڕەشەمە ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتە لە ئێران دا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی ڕەشەمە ( بیستی مارچ) شەست و حەوتەمین ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتە لە ئێران دا .

گەڵاڵەی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران دا بیستەمی مارچی ساڵی ١٩٥١ و بە گوێرەی پێشنیاری ئەندامانی لێژنەی نەوت لە مەجلیسی ئێران پەسەند کراو نەوتی ئێران بە فەرمی بوو بە نیشتیمانی.

دوای خولێکی سیاسیی ئاڵۆز، لەگەڵ  بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران دا، دەستی بریتانیا لە نەوتی ئێران بڕاو ئەمەش بووە ھۆی چوونە دەرەوەی ھێدی ھێدیی بریتانییەکان لە ناوچەکە.

 بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران دا ھەروەھا خاڵێکی وەرچەرخانیشە لە مێژووی ئاڵ و گۆڕە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا. ئینجا بەنیشتیمانی کرانی ئاوەڕێی سوئیز لە میسریش بە ڕێبەرایەتیی جەمال عەبدولناسر ھەر لە ھەمان بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران دا سەرچاوەی گرت.

سەرپەیڤ