ئادار 21, 2018 08:53 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی بەبۆنەی ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام عەلی نەقی (ع)

ئەمرۆ چوارشەمی سێی ڕەجەبی سالی هەزارو چوارسەدو سی و نۆی کۆچی مانگی ڕیککەوتە لەگەڵ بیست و یەکەمی مارسی دووهەزاروهەژدەو ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام عەلی نەقی (ع) ئیمامی دەهەمی شیعەکانی جیهان.

ئیمام عەلی ئەلنەقی ع لە ساڵی دووهەزارو دوازدەی کۆچی مانگی لە نێزیک شاری مەدینە لەدایک بوو ولەژێر ڕێنوینیەکانی باوکی مەزنی ئیمام جەواد ع دا بوو. ئەم بەرێزە دوای شەهادەتی باوکی بەڕێزیان ئیمامەتی وڕێبەری کۆمەڵگەی ئیسلامی گرتە ئەستۆ. لە نازناوەکانی ئیمام عەلی ئەلنەقی ع " هادی" بە مانای ڕێنوینی کارە. ئیمام هادی ع لە ناساندنی سیما وڕواڵەتی ئیسلامی ڕاستەقینە هەوڵی زۆریان دا. ئەم بەڕێزە کۆبوونەوەی جۆربەجۆری بۆ باس وڕاوێژ لەبارەی مەسەلە جۆربەجۆرەکانی بیروبڕوایی ، فیکری ویا کۆمەڵایەتی بەڕێوەدە برد ولەم کۆبوونەوانە وەڵامی پرسیارو شک وگومانەکانیان دەدایەوە. کۆڕیکی زۆر لە گەورەکانی زانست وئەدەب لە لایەن ئیمام عەلی ئەلنەقی ع کۆدەبوونەوە ولە دەریایی زانستی ئە و حەزرەتە کەڵکیان وەردەگرت. زانستی بەربڵاوی ئیمام هادی ع لە لایەک وخۆشەویستی وجوامیریان لە ناو خەڵک لە لەیەکی تر ، ئیرەیی وڕق ونەفرەتی دەسەڵاتدارانی عەباسی هەڵدەخراندو سەرەنجام لە پیلانێکدا، ئەو حەزرەتەیان شەهید کرد. ڕێکخراوی سەداو سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاتنی ساڵوگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام عەلی ع  لەهەموو موسوڵمانان وئازادیخوازانی  جیهان سەرەخۆشی دەکات.