ئادار 21, 2018 09:06 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی هاتنی نەورۆزی لە سەرۆکی نۆ وڵاتی ناوچە پیرۆزبای کرد

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنی سێ شەم لەمیانەی چەند بروسکەی جیاجیادا هاتنی نەورۆزی لە سەرۆکی وڵاتانی ئەفغانستان ، تاجیکستان ، پاکستان ، کۆماری ئازەربایجان ، تورکەمەنستان ، ئەرمەنستان ، تورکیا، قەزاقستان و ئۆزبەکستان پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی ، حەسەن ڕۆحانی لە پەیامی جیاجیای خۆی بۆ سەرۆکانی نۆ وڵاتی ناوچە کە نەورۆز دەکەنە جێژن بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە نەورۆز ڕوداوێکی زۆر خۆش وتژی یە لە شادمانی وهەڵقوڵاوە لە بیرو هزروئەندیشە ، شارستانیەت وفەرهەنگی دەوڵەمەند ی پێشینیانی مەزن  بەشی شارستانیەتی نەورۆزە ،وتی: وەرزی بەهار وجێژنی نەورۆز بە ڕەنگ وبۆنی خۆی دێت هەتا پەیام هێنەری جوانی ، وتازە بوونەوەی گیانی سرۆشت ومزگینی دەری ئاشتی ودوستایەتی بێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان هێواداری دەربڕی بە هۆی هاتنی بەهار، جیهان بۆ گشت مرۆڤەکان بە تایبەت خەڵکی ناوچە ، هاوڕێ لەگەڵ یەکدلی ویەک ڕەنگی ، بنەبڕ کردنی ناکۆکیەکانی قەومی وئەتنی ومەزهەبی وهاوڕێ لەگەڵ ئارامش وبە دوور لە هەرجۆرە توند وتێژی وتوندڕەوی خۆازی وشەڕ بێت. ڕۆحانی پیداگری کرد: دەوڵەتەکانی وڵاتانی حەوزەی شارستانیەتی نەورۆز دەتوانن بە ئیلهام وەرگرتن لەم جێژنە سەرانسەر جوانی وبەرەکەت، ئاشتی ، یەکیەتی ودادپەروەری بۆ نەتەوەکانیان بە دیاری بێنن ولەپێناوی دا هەوڵ بدەن. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خەڵکی وڵاتانی ئەفغانستان ، تاجیکستان ، پاکستان ، کۆماری ئازەربایجان ، تورکەمەنستان ، ئەرمەنستان ، تورکیا ، قەزاقستان وئۆزبەکستان ، ساڵێکی لێواولێووتژی لە شادمانی وسەرکەوتنی داواکرد . جێژنی نەورۆز لە دوازدە وڵاتی جیهان بە ڕەسمیەت ناسێندراوە.

سەرپەیڤ