ئادار 21, 2018 09:33 Asia/Tehran
  • خۆشڕو: نەورۆز پایەدارترین وگشتگیرترین نەریت لەنێو کەلتووری ئێرانی دا

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان " نەورۆزی" بە پایەدارترین و گشتگیرترین نەریت لەنێو کەلتووری ئێرانی هێنایە ئەژمارو وتی: ئەم کەلتوورە هەمووکات هاوڕەوتبووە لەگەڵ ئاشتی و هاوڕێیەتی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، " غۆلامعەلی خۆشڕۆ" پاش نێوەڕووی سێشەممە لە رێ وڕەسمی جێژنی ڕۆژی نێودەوڵەتی نەورۆز کە لەبنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویورک بە بەشداری دوازدە وڵاتی تر بەڕێوەچوو، وتی: لە نەورۆز بنەماڵەکان ودوستان پێکەوە دیداردەکەن  هەتا لەگەڵ ساڵی پار خواحافیزی بکەن وبۆساڵی داهاتوو ئاواتی بەختەوەری بکەن. نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە کان هەروەها بە کەڵک وەرگرتن لە شیعرەکانی حافیزی شیرازی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی لە پێشان دانی گرینگایەتی فەرهەنگی بەهار وتی : شیعرەکانی حافیز پلە وپیگەی بەرزی لە ڕێ وڕەسمی نەورۆزی دا هەیە ، دیوانی حافیز لە زۆربەی ماڵەکاندا هەیە ، زۆرێک دەێخوێننەوەو شیعرەکانی لەبەر دەکەن ولە ژیانی ڕۆژانەیان دەکاریان دێنن. خۆشڕو بە ئاماژەدان بە فیرکاریەکانی نەورۆز وتی ، نابێ ژیان بە پارەوسامان خڕ کردنەوە وزاڵیەتی وناکۆکی ودووبەرەکی نانەوە لەناوبەرین وبیرۆخێنین بەڵکۆ دەبێ بە مۆحەببەت ودوستایەتی یارمەتی یەکتر بدەین . جێژنی نەورۆز لە دوازدە وڵاتی جیهان بەڕەسمی دەیناسن بەلام لە نۆ وڵاتی ئێران ، ئەفغانستان ، تاجیکستان ، کۆماری ئازەربایجان ، ئۆزبەکستان ، تورکەمەنستان ، قەزاقستان ، قرقیزستان وئالبانی هەربە ناوی نەورۆز لە سەرژمێری ڕەسمیان دا پشودانە. 

سەرپەیڤ