ئادار 21, 2018 12:02 Asia/Tehran
  • برووسکەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ  - دەسپێکێک هاوڕێ لەگەڵ هەوڵ و هیوا

نەتەوەی ئێران ساڵی نوێ یان بە پرووسکەی نەورۆزانەی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب دەسپێکرد ، پەیامێک کە تژی یە لە ماناو هیوا بە داهاتوو .

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ھاتنی ساڵی ١٣٩٧ ی کۆچیی ھەتاوی، وێڕای پیرۆز کردنی نوێ بوونەوەی ساڵ لە تەواوی ھاووڵاتییان و ئێرانییەکان بە تایبەت بنەماڵەی بەڕێزی شەھیدان، گیانبازان و تازەلاوان و لاوانی ھیوابەخش و پێشبەری بزوتنەوەی زانستیی وڵات و بە خواستنی ئاواتی نەورۆزێکی شادو شیرین و ساڵێکی پڕ لە خێرو بەرەکەت، ساڵی تازەیان وەک ساڵی (پشتگری کردن لە بەرھەمی ئێرانی) ناودێری کرد.ساڵێک کە تێپەڕیی بۆ نەتەوەی ئێران ساڵێکی هاوڕێ لەگەڵ ھەورازو نشیوو کەندو کۆسپ و ڕووداوە تاڵ و شیرینەکانی ولەهەمان حاڵدا هاوڕێ لەگەڵ دەستکەوتی گرینگ بوو.  بەشداری پڕشوری فرەتر لە چل ملوێن کەس لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجومەنەکان دا بەشدارییەکی ھەرە باش و بەربڵاوو سەرسوڕھێنەرو پڕ واتایان ھەبوو کە ئەم ئامادە بوونە لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس، ڕێپێوانەکانی نۆھەمی بەفرانبارو لە ھەمووشی گرینگتر ڕێپێوانە ھەرەبەرچاوەکەی ٢٢ی ڕێبەندان دا بەردەوام کرا.هەرلەم ڕووەوەیە کە ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە پەیەمەکەیان دا ئەم ساڵی بە ساڵی گەورەیی وپاوەجیی وبەشداری نەتەوە زانی وبە ئاماژە کردن بە پیلانگێڕان و پەلەقاژەی بێ ئەنجامی دوژمنان بۆ دروست کردنی بشێوی لە مانگەکانی کۆتایی ساڵ، ڕێپێوانە خۆڕسکەکانی خەڵک لە ھەمبەر ئاژاوەکانی بە د ەربڕی لە سەرھەست بوونی گەلی مەزن، بەرچاوڕوون، چالاک و ھەمیشە ئامادەی ئێران لە ھەموو گۆڕەپانەکاندا زانی .پەیامی ڕیبەری مەزنی ئینقلاب بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ، لەم ڕوانگەوە گرینگایەتی ستراتژی هەیە .حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، دەستھاتێکی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی تازەیان (گۆڕینەوەی ھەڕەشە ناوچەییەکان بە دەرفەت) زانی و وتیشیان: یەکێک لە ئامانجەکانی ھەڕەشە ناوچەییەکان ، زەبر وەشاندن لە ئێران بوو، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک ھەر ماوەی ئەوەی نەدا کە ئەو ھەڕەشەو گوڕەشانە زەبر لە وڵات بوەشێنن، بەڵکو کردی بە ھەل و دەرفەتێکی زێڕینیش.لەم پێناوەدا لە پەیامی نەورۆزانەی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب، ئەمساڵیش لەسەر مەسەلەی ئابووری پیداگری کراوە پیداگری تایبەت.حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  پرسی سەرەکیی ئەمساڵیشیان وەک ساڵانی ڕابردوو»، پرسی ئابووری و گوزەرانی خەڵک زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر بەرھەمھێنانی نیشتیمانی،وەکوو تەوەرەی بنەمایی لەمەڕ چارەسەر کردنی گرفتە ئابوورییەکان وتیشیان: ئەگەر ڕەوتی بەرھەمھێنانی نیشتیمانی بە ھیممەت و پێ و شوێن گرتنی ھەمووان خێڕاتر بێتەوە، زۆرێک لە گرفتەکانی گوزەرانی خەڵک و کێشەی ئیش و کارنانەوەو سەرمایەدانان چارەسەر دەبێت و وێکەوتە کۆمەڵایەتییەکان کەم دەبنەوەو ھەر بەم پێیەش ناوو دروشمی ئەمساڵ( پشتگری کردن لە بەرھەمی ئێرانی) ڕادەگەیەنم.ئەم مەسەلە لە دروشمی ساڵی هەزارو سێسەدو نەوەدوشەش بە ناودێر کردنی وەکوو ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە : بەرهەم هێنان - کاروپێشە، پیداگری لەسەر کراوولەم پێناوەدا هەنگاوی گرینگ هەڵگیرا ، بەم حاڵەوە هێشتا کاری زۆریس ماوەتەوە کەدەبێ هەتا بەدی هاتنی تۆکمە وتەواوی ئەم دروشمە پێ وشوێن بگیردرێت وئەنجام بێت. خاڵیی گرینگ کە ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە پەیامی نەورۆزانەی خۆیان ئاماژەیان پێ دا : لە ڕاستی دا نەخشە ڕیگایەکە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتنە گەورەکان لەساڵی نوێ.