ئادار 21, 2018 12:13 Asia/Tehran
  • برووسکەی پیرۆزبایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەبۆنەی هاتنی نەورۆز

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەمیانەی برووسکەیەک دا هاتنی ساڵی هەزاروسێسەدو نەوەدوحەوتی کۆچی هەتاوی لەهەموو ئێرانیەکان لە سەرانسەری جیهان پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " بارام قاسمی" لەپەیامی پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پیداگری کرد : جێژنی نەورۆز تێپەڕێنێکە بۆ تێپەڕبوون  لە کۆنەیی بەرەو نوێ بوونەوە ولەڕق ونەفرەت بەرەوئاشتی ودوستایەتی چوونە. قاسمی وتی: جاودانەیی جێژنی نەورۆز وئەم ڕەسمە کۆنە لە گرێوی ئێرانێکی ئاوەدان و ئازاد وسەربەخۆوپاوەجی یە . جێژنی نەورۆز لە دوازدە وڵاتی جیهان بە ڕەسمی دەناسێندرێت بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران ، ئەفغانستان ، تاجیکستان ، کۆماری ئازەربایجان ، ئۆزبەکستان ، تورکەمەنستان ، قەزاقستان ، قرقیزستان وئالبانی هەربەم ناوە واتە نەورۆز لە سەرژمێری ڕەسمیان دا پشوودانە.