ئادار 21, 2018 14:10 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : دەوڵەتی ئێران پاڵپشتی دەکا لە هەموو کەرتە تایبەتەکانی چالاک لە بواری بەرهەم هێنان .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی سەردانی لە زەنجیرەی دەرمانسازی "تاران شیمی" لەناو کۆڕی هەواڵنێران وتی: بەرهەم هێنانی ئەو کۆمپانیایە لە جیهان و ناوچە پلەو پیگەی باشی هەیە کە ئەم بابەتەش جێی شانازی ئێڕانە .

بە پیی ڕاپۆرتی ئیرنا حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە دوای سەردان لە تاقیکاری مەرجەعی کۆمپانیای دەرمانسازی تاران شیمی بە ئاماژەدان بە گەشەی زانستی یەکەی توێژینەوە وگەشەی ئەم کۆمپانیایە وتی: بەرهەم هێنانی کۆمپانیای دەرمانسازی تاران شیمی لەگەڵ  ستانداردی جیهانی وەک یەکە وئەمە گرینگە کە دەرمانەکانی بەرهەم هێنراوبۆ وڵاتانی تر هەناردە بکرێت. ڕۆحآنی پیداگری کرد، دەوڵەتی ئێران لە هەموو بەشە تایبەتیەکانی چالاک لە بواری بەرهەم هێنان بەشێوەی جیدی پشتیوانی دەکات. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە هەموو کارخۆڵقێنەران ، سەرمایەدانەران وئێرانیەکانی ناوخۆ ودەرەوەی وڵات داوای کرد سەرمایە، زانست وپسپۆڕایەتی خۆیان لە ڕێگەی پێشکەوتنی وڵات بهێننە بوارومەیدانی کاروچالاکی. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوون لە کۆی دەرمان سازی تاران شیمی ، هێڵی بەرهەم هێنانی جامیدات" شلەک" وتاقیکاری مەرجەعی ئەم کۆمپانیایەی خستە گەڕ. کۆمپانیای دەرمانسازی تاران شیمی یەکێ لە گەورەترین کۆمپانیەکانی دەرمانی تایبەتی ئێران بە فرەتر لە نێوسەدە ئەزمون وتەجربە وپێشینەی بەرهەم هێنان وبە پێی گەشە، وبازاڕدۆزێنەوەی بەرهەمەکانی برند - ژنریکە. ئەم کۆمپانیایە ئێستاکە فرەتر کە سەدو بیست جۆرە دەرزی، حەب وکەپسول، سوسپانسیون وشەربەت وکرم ومەلهەم، بەرهەم دێنێت.

سەرپەیڤ