ئادار 21, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکوتەکان بەدژی ئێران

ڕۆژنامەی واشنتۆن پوست رایگەیاند کە وەزاڕەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە هەول دایە بۆ بۆ گەڕاندنەوەی بایکوتەکان بەدژی ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی واشنتۆن پوست بە گیڕانەوە لە کاربەدەستێکی وەزاڕەتی خەزینە داری ئەمریکا ، ئەم وەزاڕەتخانەیە خەریکی گەڕاندنەوەی بایکوتەکانە ، لەوان جێ بەجێ کرانی هەمدیسانی فەرمانەکانی سەردەمی ئوباما کە لەگەڵ ڕێککەوتنی بەرجام ڕاگیراون. ئەم ڕٶژنامە ئەمریکیە ڕاپۆرتی داوە کە لەگەڵ تەشەنا سەندنی باسەکان لەمەڕ هەڕەشەی دوناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ، لایەن گەلیک لە ناوخۆ ودەرەوەی دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی گەڵاڵە ڕێژی بۆ دوای چوونە دەری شیمانەیی لە بەرجامن. بە پێی نوسینی واشنتۆن پوست ، کاربەدەستانی دەوڵەتی ویاسادانەری ئەمریکایی دەبێژن ئەگەر واشنتۆن ولایەنەکانی ئوروپایی نەتوانن لە بارەی گوڕانی بەرجام ڕێککەوتن بکەن، ترامپ بە وادەو بەلینەکانی خۆی بۆ کۆتایی دان بە مانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە کردەوە ئەنجام ئەدات. ئێران ولایەنەکانی تری بەرجام وێڕای بەرپەرچدانەوەی هەرجۆرە گوڕان لە بەرجام لەبارەی شوێنهاتەکانی جیهانی کردەوەکانی ترامپ بۆ شکست دانی ئەم ڕێککەوتنە نیودەوڵەتیە، وشداریان داوە.

سەرپەیڤ