ئێران ھێرشی تیرۆریستیی سەر کابۆلی ئیدانە کرد
ئادار 22, 2018 10:38 Asia/Tehran
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە وێڕای ئیدانە کردنی تەقینەوە خۆکوژانەکەی کابۆل، لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئەفغانستان و بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەم شاڵاوە تیرۆریستییە ھاودەردیی دەربڕی.
کەسێکی خۆکوژ ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی ئاھەنگی جێژنی نەورۆز لە شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان لە نزیکی زیارەتگای سەخی لەکاتی پشکنین دا خۆی لەنێو حەشیمەتەکەدا تەقاندەوە کە لە ئەنجامی ئەم کردەوە تیرۆریستییە لانیکەم ٢٩ کەس کوژران و ٥٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ئەم شاڵاوەی گرتووەتە ئەستۆ.