ئاسایشی ناوچە بە هاوکاری هەموو وڵاتان دەستەبەر دەبێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای لێکدانەوەیەکی ئەرێنی بۆ قسەکانی وەزیری بەرگری کوێت لەمەر پێویستی هاوکاری لەگەڵ ئێران وتی : ناوچەیەکی پێشکەوتوو هێمن بە هاوکاری و بەشداری سەرجەم وڵاتان دەستەبەر دەبێ .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،بەهرام قاسمی شەوی پێنج شەممە وێڕای پێشوازی کردن لە قسەکانی ئەم دواییەی جێگری سەرۆک وەزیران ووەزیری بەرگری کوێت وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان بە ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی بۆ هاوکاری کردن دەزانێ و لەسەر ئەو باوەڕەیە ناوچەی پێشکەوتوو - بەهێز و هێور تەنیا بە بەشداری و هاوکاری بە کۆمەڵی هەموودراوسێکان بە دەست دێ .
قاسمی وتیشی : لەجیهانی ئەمڕۆ دا ئاسایش، گەشە و پێشکەوتووی ئابووریی وڵاتانی ناوچە بە سازوکاری بە کۆمەڵ و سڕینەوەی ناکۆکیەکان لە ڕێگەی وتووێژ بە دەست دێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات بۆ هەنگاوهەڵگرتن لەم ڕێگەیە ئامادەیی هەبووە و هەیە .
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری کوێت ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێ و ڕەسمی دەست پێکرانی کۆبوونەوەی سەرمایەدانان لەم وڵاتە پێداگری کرد بوو کە ئێران هەموو کات پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان بە ئەولەویەتی خۆی زانیوە و بۆ دامەزرانی سەقام لە ناوچە هەوڵی داوە .