ئادار 22, 2018 11:48 Asia/Tehran
  • نەورۆز، بەستێن خۆشکەری دامەزرانی ئاشتی و ئاسایشتە لە جیھاندا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بریتانیا، ھیواداری دەربڕی کە نەورۆز بەستێن بۆ دامەزرانی ئاشتی و ئاسایشت لە تەواوی ناوچەکەو جیھاندا خۆش بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،حەمید بەعیدی نەژاد شەوی پێنج شەممە لە ئاھەنگی ڕۆژی جیھانیی نەورۆز لە لەندەن ئاماژەی کردە پەسەند کرانی ڕۆژی جیھانیی نەورۆز لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە فڤریەی ساڵی ٢٠١٠ و وتیشی: نەورۆز تەنیا ڕووداوێکی کلتووری لە ئێران نییە، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا پەرەی سەندووەو وڵاتانێکی وەک کۆماری ئازەربایجان، ئوزبەکستان، کازاخستان، ئەفغانستان، ئاسیای ناوەندی و تورکیاش ئەم ڕۆژە دەکەن بە جێژن و دیارە ئەمەش نیشانەی گرینگایەتیی نەورۆزە .

ئەلیستەر بێرت جێگری وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤینیش لەم ئاھەنگەدا، نەورۆزی وەک دەرفەتێک بۆ دیپلۆماسی و وتووێژ لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا وەسف کرد.

ئاھەنگی ڕێزنانی ڕۆژی جیھانیی نەورۆز شەوی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی کەسایەتییە سیاسی و دیپلۆماتەکان و کۆمەڵێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی بریتانیا لە شوێنی باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن بەڕێوە چوو.

جێژنی نەورۆز کە جێژنێکی بە بنەڕەت ئێرانییە لە ١٢ وڵاتی جیھان بە فەرمی بە فەرمی ناسراوەولە نۆ وڵاتی جیھاندا لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، تاجیکستان ، تورکمەنستان، کازاخستان، قڕقیزستان و ئالبانی ھەر بەم ناوەوە واتە نەورۆز لە مێژووی فەرمییاندا دەکرێتە پشوو.

جێژنی نەورۆز لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی و جێژنی کەونارایی ئێرانییەکان بە سێ ھەزار ساڵ مێژووەوە بە فەرمی ناسرا.