ئادار 22, 2018 17:20 Asia/Tehran
  • دوپات کرانەوەی بانگەشەکانی ئەمریکا لەدژی ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران

کاربە دەستێکی ئەمریکی بە دوپات کردنەوەی ئیدعا و بانگەشە پڕوپوچەکانی پێشوو، ئێرانی بە ناپاوەجێکردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وهەڕەشەی ئاشتی وئەمنیەتی ناوچەکە تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینترنتی تایمز هیند ، " برین هوک " بەڕێوەبەری بەشی سیاسەت نانەوەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە دوپات کردنەوەی بوختانەکانی کاربەدەستانی دیکەی ئەمریکا بانگەشەی کرد، وەھا  ئاکام وەرگرتنێک کە ئێران ڕەفتارێکی گونجاوی لە ناوچەکەدا هەیە و یان لەساڵەکانی ئەمدواییە، چاکسازی گەورەی ئەنجام داوە، جێگای قەبووڵ نییە. هوک لە ڤیدیوکۆنفرانسێک دا لەگەڵ هەواڵنێران  هەروەها بانگەشەی کرد کە ئەمریکا وادەو بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام جێ بەجێ کردووە و بەتوندی ئێرانیش بە بەرپرسی پێبەند بوونی بە وادەو بەڵینەکانی  خۆی لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە دەزانێت. ئەم کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها باسی گەڵاڵەیەکی کرد کە تیدا بڕیارە ترامپ بڕیک لە ئیدعا وبانگەشەکانی خۆی لەژێر ناوی " هەڕەشەکانی ئێران " بدات بە کۆنگرەی ئەمریکا . هاوتەریب لەگەڵ سەرکەوتنەکانی هاوپەیمانانی ئێران بە تایبەت دەوڵەتی سووریا بەسەر تاقمە تیرۆریستەکان وهەروەها پشتیوانی بەربڵاوی جیهانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ، ڕێکاری واشنتۆن لە ترساندن لە ئێران و بوختان کردن بۆ ئەم وڵاتە تەشەنای سەندووە.