ئادار 22, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • بروجیردی : پیلانەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە بە هەوڵ و تێکوشانی ئێران شکستی ھێنا

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران ، وتی: پیلان و بەرنامەکانی ئەمریکا لە ناوچە ونەخشەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەرقاڵ کردنی وڵاتانی ئیسلامی بە یەکتر بە هەوڵی ئێران شکستی ھێنا.

" عەلائەدینی بروجیردی" ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مەجلیس ، بە ئاماژەدان بە فەرمایشەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە گڵکۆی پاکی ڕەزەوی لە مەڕ خەباسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: دەور وڕوڵی ئەمریکا لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ داعش نە تەنیا سەرکوت نەبوو ، بەڵکۆ پشتیوانی بوووشکستی ئەمریکا لە ئەفغانستانیش نمونەیەک لە شکستی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە بوو. سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی مەجلیسی ئێران ، لەمەڕ ئامادە بوونی موستەشارانەی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند : ئامادە بوونی  ئێران لە ناوچەکە هەموو کات ئاوەزمەندانە  و بۆ دامەزرانی ئاشتی وبە داواکاریی وڵاتانی ناوچە بووەو بە دڵنیایەوە ئەمریکا بە مەبەست و ئامانجەکانی خۆی لەناوچەکە ناگات. بروجیردی هەروەها وتی: بە سەرنج دانی قەیرانەکانی ئێستاکە لە وڵاتانی ناوچە، ئەمنیەتی پاوەجێی کۆماری ئیسلامی ئێران نیعمەتێکی گەورە وشاهکاری کارنامەی نێزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چل ساڵی ڕابردودایە . ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پاش نێوەڕووی دوێنێ چوارشەممە لە ناوکۆڕی گەورەی زیارەتکاران و خەڵوەنشینانی گڵکۆی ڕەزەوی بە پیداگری لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامی ، نەخشە وپیلانەکانی ئەمریکالە ناوچەکەی پۆچەڵ کردووەتەوە ، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی ئاڵای عیزەت وپاوەجێیی نەتەوەی ئێران لەناوچەکە بشەکێنێتەوەو دەورێکی گرینگ لە شکاندنی بڕبڕەی پشتی تەکفیریەکان ودامەزرانی ئەمنیەت، بگیڕێت.

سەرپەیڤ