نەقەوی حسینی: کێلگە خەشخاشەکانی ئەفغانستان بوونە بیری نەوتی دووهەمی ئەمریکا
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و هەڵوێستی دەرەکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەم وتی: لەدوای جێگیربوونی ئەمریکا لە ئەفغانستانیش ژمارەی گرووپە ڕەشەکوژەکان و هەروەها ڕادەی وەبەرهێنانی ماددەی هۆشبەر لەو وڵاتە زۆرتر بوە.
"حسەین نەقەوی حسینی " لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مەجلیس وتیشی مەزراکانی خەشخاشی ئەفغانستان بووەتە وەک بیری نەوتی دووهەمی ئەمریکاییەکان.
وتە بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئاماژەشی کردە ئامادەبوونی داعش لە ئەفغاسنتان و وتیشی واشنگتۆن هەر ئێستا خەریکی ئامادە کردنیی بواری بەدی هێنانی سەرزەوینی نوێیە بۆ داعش تا نائەمنییەکان لە ئاست ناوچەکە دا درێژەی هەبێت .
کاربەدەستان و خەڵکی ئەفغانستان بە جاران ڕایانگەیاندووە ئەمریکا بە پشتگری هەموو لایانەی لە داعش بە دوای پەرەدان بە چالاکیی ئەم گرووپە ڕەشەکووژەیە لە ئەفغانستان دا .
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠١ بە بیانووی خەبات دژی ترۆریسم و دابینی ئاسایش لە ئەفغانستان پەلاماری ئەو وڵاتەی داوە بەڵام لەو کاتەوە تا بە ئێستا ، نائەمنی، ترۆریسم و وەبەرهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستان دا گەشەی بەرچاوی بووە.