سەردار ڕەزایی: سنوورە زەمینی و ئاویەکانی ئێران ئاسایشی زۆریان هەیە
فەرماندەری سنوورڤانی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە هەوڵی شەوانە ڕۆژی و ماندوو نەناسانەی سنوورڤانانی ئێران ، سنوورە زەمینی و ئاویەکانی وڵات ئاسایشی باڵاو باشیان هەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار سەرتیپ "قاسم ڕەزایی" رۆژی پێنجشەممە لە درێژەی سەردانی لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای ستانی خوزستان(باشووری ڕۆژئاوای ئێران) هەر وەها وتی: هاوکات بە پشوو نەوروزی لە ئێران، لە سنوورڤانی، بنکەی نەورۆزی بەمەبەستی کۆنترۆڵی وردانەی سنووری بەدی هاتووە تا ئێرانییەکان و گەشتیاران بتوانن بە خەیالێکی ئاسوودە لە ناوچە سنوورییەکان دا بە تایبەتی ناوچە لێواریو دەریاییەکان دا هات و چوێ و لە ئیمکاناتی سنوورڤانی کەڵک وەربگرن.
فەرماندەری سوورڤانی هێزی ئینتزامی ئێران وتیشی ناوچەکانی خاوەن بیرەوەری بەرەڤانی پیرۆز لە ستانی خوزستان یش بۆ وورگرتن و پێشوازی لە کاروانەکانیی ڕاهیانی نوور و مۆسافیرانیی نەورۆزی و ئاراستە کردنی ڕاژەکاری بەوان ئامادەیە .
دوای کۆتایی سەردەمی بەرەڤانی پێرۆز (شەڕی داسەپێندراوی ڕژیمی سەددام دیکتاتۆری لە ناوچووی عێراق بۆ سەر ئێران-١٩٨٠تا١٩٨٨ ) لە سەر داوای خەڵک ، سووننەتێک دەرکەوت کە سەردانی شۆینەکانی شەڕ لە ژێر ناوی " ڕاهیانی نور" تەشکی گرت.
لە ساڵ دا ملوێنان کەس لە وان هەزاران گەشتیاری دەرەوەی لە تەشکی کاروانی ڕاهیانی نور لە بیرەوەرییەکانی بەرەڤانی پیرۆز لە رۆژئاوای و باشووری ئێران بۆ وێنە بیرەوەری شەهیدانی پایەبەرز دیتن دەکەن.
ڕژیمی بەعسی عێراق لە سێپتەمبەری ١٩٨٠ شەڕی داسەپاوی دژی ئێران یان دەستپیکرد.